
SNN
ئەمڕۆ حەوت ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ساڵيادی کۆمەڵکوژی ئێزدييەکان لە شەنگال کە بە هۆيەوە سەدان ژن و منداڵ و هاووڵاتی ئێزدی کۆمەڵکوژکران.
بەهۆی ساڵيادی کۆمەڵکوژی ئێزدييەکانەوە ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەشێک لە کارمەندانی پارێزگا لە بەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ چەند خولەکێک راوەستان.
لە سێی ئابی 2014 داعش هێرشی کردە سەر شنگال، بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆمەڵکوژییەکەدا نزیکەی 5 هەزار کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە کوژراون و بە هەزاران کەسیشیان رفێنراون کە تاوەکو ئێستا چارەنووسی هەندێکیان نادیارە.
هاوکات بەپێی دواين ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدیی رفێندراوی دەستی داعش کە بارەگای سەرەکیی لە هەرێمی کوردستانە: “لە سێی ئابی ساڵی 2014دا ژمارەی ئێزدییەکان لە عێراق بە گشتی نزیکەی 550 هەزار کەس بووە، بەڵام بە هۆی هێرشی داعشەوە نزیکەی 360 هەزاریان ئاوارە بوون و، تەنیا 150 هەزاریان گەڕاونەتەوە شنگال”.
هەر بەپێی ئاماری نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدیی رفێندراوی دەستی داعش: “شەش هەزار و 417 کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە رفێندراون کە سێ هەزار و 548 رفێندراویان مێن و دوو هەزار و 869 رفێندراویان نێرن”.
بە گوێرەی ئاماری ئەو نووسینگەیە “تاوەکو مانگی شوباتی 2021 سێ هەزار و 545 لەو رفێندراوانە لە دەستی داعش رزگارکراون، هەزار و 205 یان ئافرەتن، 339یان پیاون، 2001 رزگارکراویشیان منداڵن. بەوەش هێشتا دوو هەزار و 768 ئێزدیی رزگارنەکراون کە هەزار و 298 یان مێن”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



