بافڵ تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵيادی کۆمەڵکوژی ئێزدييەکان پەيامێکی بڵاوکردەوە

بافڵ تاڵەبانی
SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی ساڵيادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە پەيامێکيدا رايگەياند: “ئەمڕۆ بە خەمێکی قووڵەوە یادی داگیرکردنی شەنگال و جینۆسایدی ئەو خوشک و برا ئێزیدییانە دەکەینەوە کە بۆ هەمیشە وەک برینێکی ساڕێژنەبوو لە ویژدانی نەتەوەییماندا دەمێنێتەوە. دروود بۆ رۆحی شەهیدان دەنێرین و هیوای گەڕانەوە بۆ ئەو خوشک و برایانە دەخوازین کە تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە”.
راشيگەياند: “ئەمڕۆ کە حەوت ساڵ بەسەر ئەو کارەساتە مێژووییەدا تێدەپەڕێت، بەداخەوە بەشێکی زۆر لە خوشک و براکانمان لە دۆخێکی خراپدا لە کەمپەکان و دوور لە زێدی خۆیان ژیان بەسەر دەبەن و هیچ هەوڵێکیش بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچەیە نەدراوە و سیمای ژیانی بۆ نەگەڕێنراوەتەوە. ئەمەش مایەی نیگەرانی ئێمەیە و پێویستە هەموومان پێکەوە دوور لە موزایەدە و ناکۆکی خەمی جددی شەنگال بخۆین و هەوڵەکانمان لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە و ئارامی بۆ شەنگال و خەڵکە خۆشەویستەکەی چڕ بکەینەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە”یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکە بۆ بووژاندنەوەی شەنگال و بەجینۆساید ناساندنی ئەو تاوانە گەورەیە و بەدەنگەوەهاتنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی. دەبێت حکومەتی عێراق لە هەوڵەکانی بەردەوام بێت بۆ قەرەبووکردنەوە و ئاساییکردنەوەی ژیان لە شەنگال و چیتر ئەو ناوچەیە نەبێتە مەیدانی ململانێ سیاسییەکان”.
لە کۆتای پەيامەکەشيدا دەڵێت “سڵاو لە رۆحی پاکی شەهیدان و هیوای سەرفرازی بۆ خوشک و برایانی ئێزیدی و سەرجەم خەڵکی خۆشەویستی کوردستان”.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
16 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
17 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
16 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
17 hours لهمهوپێش



