
مستەفا کازمی، وێنە: AP
SNN
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە کێشە لە سیستمی کارگێڕی دەوڵەتدا ھەیە و دەبێت چارەسەر بکرێت، باس لەوەشدەکات بە دەستپێکردنی میکانیزمی کارگێڕی پلانی چاکسازی زۆرێک لە کێشەکان لە سەرجەم کەرتەکان چارەسەر دەبن.
نووسینگەی رایگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی چاوی بە کەسوکاری قوربانییانی کارەساتی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە زیقار کەوتووە و رایگەیاندووە “کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەکانی ئیمام حوسێن لە زیقار و ئیبتن خەتیب لە بەغدا، ئاماژەیە لە بوونی کێشە لە سیستمی کارگێڕی دەوڵەتدا و دەبێت چارەسەری بکەین”.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی دیدارەکەدا، کازمی بەڵێنی داوە کە سزای توندی ئەو کەسانە بدات کە کەمتەرخەمبوون لە کارەساتی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن و وتی: “ھۆکاری کێشەکان لە عێراق بۆ بڵاوبوونەوەی گەندەڵی، دەگەڕێتەوە”.
ھەروەھا باس لەوەشکراوە، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق دیدارەکەدا سەبارەت بە پلانی چاکسازی ئابووریی وتوویەتی: “رۆژی دووشەممە دەستکردن بە جێبەجێکردنی میکانیزمی کارگێڕی و پلانی چاکسازی ئابوورییمان لە چوارچێوەی پەڕی سپیدا، راگەیاند کە لە میانیدا زۆرێک لە کێشەکان لە سەرجەم کەرتەکاندا چارەسەر دەبن.”
بەپێی راگەیەنراوەکە مستەفا کازمی وتی: “بەم زووانە ئەو لیژنەی کە بۆ لێکۆڵینەوە لە کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن پێکھێنراوە، ئەنجامی لێکۆڵینەوە رادەگەیەنێت و بەڵێن دەدەم ئەو کەسانەی کە کەمتەرخەمبوون لە کارەساتەکە، سزای توند بدرێن”.
لە 12ی مانگی رابردوودا، ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار کە تایبەت کرابوو بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کەوتووە و بەھۆیەوە 64 کەس گیانیان لەدەستداوە و 50ی دیکەیش برینداربوون.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش



