سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: ناهێڵین بەرپرسانی ئێران بە ئاسودەیی لە تاران دابنیشن

SNN
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، وێڕای ئەوەی دەیانەوێت لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە هاوبەشی بەرپەرچی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر کەشتییەکی وڵاتەکەی لە دەریای عومان بدەنەوە، بەڵام بەتەنهاش خۆیان بۆ ئەو هەنگاوە ئامادە کردوە، دەشڵێت: چیتر ناهێڵن بەرپرسانی ئێرانی بە ئاسودەیی لە تاران دابنیشن.
نافتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: لەهەوڵی دروستکردنی کۆدەنگی و هەنگاوی هاوبەشی نێودەوڵەتیدان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر کەشتی مێرسێر لە دەریای عومان، بەڵام تەلئەبیب بە تەنهاش باش دەزانێت کە چ هەنگاوێکی کرداری دەنێت”.
وتیشی: “ئەو سەردەمە بەسەرچوو کە بەرپرسانی تاران ئاگر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەربدەن و خۆیشیان بە ئاسودەیی لە تاران دابنیشن”.
دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە کەناراوەکانی دەریای عومان هێرشکرایە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی و بە هۆیەوە دوو کەس کوژران، هەر یەک لە ئیسرائیل، بەریتانیا و ئەمریکا رایانگەیاند، ئێران لە پشت هێرشەکەوەیە و پێویستە باجەکەی بدات و وەڵامی بدرێتەوە، لەبەرامبەردا بەرپرسانی تاران ئەو تۆمەتانە بە هەڵبەستراو و بێ بنەما ناودەبەن.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



