تەندروستی عێراق داوای راگەياندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەکات

قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق
SNN
بەهۆی هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی عێراق داوای سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دەکات.
ریاز حەلفی، بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی، لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، بە رۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاندووە: “بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێشنیارمان بۆ لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بەرزکردووەتەوە، بۆ سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواو، بۆ ماوەی دوو هەفتە”.
وتیشی “خەڵک بێباکە و گوێ بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان نادات، بۆیە ناچاربووین ئەم پێشنیارە بکەین”.
ریاز حەلفی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “لە هەوڵداين لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر، بڕی کڕینی ڤاکسین لە 16 هەزارەوە بۆ 18 هەزار بەرزبکەينەوە”.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە 24 کاتژمێردا 11 هەزار و 644 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوونە و 63 کەسیش بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
10 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
10 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
12 hours لهمهوپێش



