پلاندانانی عێراق پرۆژەیەکی نوێ بۆ دابەشکردنی مووچە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

مووچە
SNN
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای کرد، بە مەبەستی دەرخستنی ژمارەی راستەقینەی مووچەخۆران و فەرمانبەران، پرۆژەی بەستنەوەی ژمارەی فەرمانبەران بە کارتی نیشتمانی و بایۆمەترییەوە دەخرێتەکار.
لەراگەیەنراوێکدا وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە: پرۆژەی ژمارەی فەرمانبەر و بەستنەوەی بەکارتی نیشتیمانی و بایۆمەترییەوە بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
راشیگەیاندوە: ” پرۆژەکە بە ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاری ورد و ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەبێت بۆ وێنەیەکی رونتر بداتە حکومەت”.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە فەرمانگەکانی وەزارەتی پلاندانان لە بەغدا پرۆژەکە تاقیکراوەتەوە و دەرکەوتووە بەکارهێنانی سەکۆی ئەلیکترۆنی وەک بانکی زانیاری فەرمانبەران سەرکەوتوو بووە.
ئاشکراشی کردوە: دوای تەواوبوونی کۆکردنەوەی زانیاری سەرجەم فەرمانبەران مووچەکانیان لە رێگەی ئەم پرۆژەوە دابەش دەکرێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
2 hours لهمهوپێش



