پۆلیسی راپەڕین: کچێک دوای ئەوەی زێڕەنگرێکی هەڵخەڵەتاند دەستگیرکرا

پۆلیس-رانییە
SNN
پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: دوای حەوت مانگ کچێکیان دەستگیرکردووە، کە زێڕنگەرێکی هەڵخەڵەتاندوە و پشتێنیکی زێڕی بردووە.
روونیشیکردوەتەوە، رۆژی 13ی کانونی دووەمی ئەمساڵ هاوڵاتیەک کە کاری نوێنەری فرۆشتنی زێڕە لە سنوری ئیدارەی سۆران وە دانیشتوی ئیدارەی سۆرانە، سکاڵای تۆمار کرد و بە پۆلیسی ڕایگەیاند کە لەسەر داوای کچێک لە شاری ڕانیە لە ڕێگەی کڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین پشتێنێکی ئاڵتوونی بە بڕی 26 مسقاڵ و عەیار 21ی لە سنوری ئیدارەی سۆران بۆ کچەکە هێناوەتە شاری ڕانیە، وە دوای ئەوەی کچەکە داوای لە نوێنەرەکە کردووە کە پشتێنە ئاڵتونەکە لە نزیک نۆرینگەکانی شاری ڕانیە لە شوێنێکی جیا تاقی بکاتەوە، لەو کاتەدا کچەکە پشتێنێکی ساختەی هاوشێوەی پشتێنە ئاڵتونەکەی لا بووە و هەر ئەوکات نوێنەرەکەی هەڵخەڵەتاندووە و پشتێنە ساختەکەی لەجیاتی پشتێنە ئاڵتونەکە داوە بە نوێنەری زێڕەنگرەکە و پشتێنە ئاڵتونەکەشی لای خۆی گل داوەتەوە و پێی وتووە لەکڕینی پشتێنەکە پەشیمان بۆتەوە.
پۆلیسی راپەڕین راشیگەیاندوە: دوای زیاتر لە حەوت مانگ توانیویانە ناسنامەی کچەکە بدۆزنەوە و دەستیگیری بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، کچەکە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، لە پۆلیس و دادگا دانی ناوە بە تاوانەکەی کە نوێنەری زێڕنگرەکەی هەڵخەڵتاندوە و بەمەبەست داوای پشتێنەیەکی ئاڵتونی کردوە و پێشوەخت دانەیەکی ساختەی لەسەر هەمان شێوە لای خۆی ئامادە کردبوو. کچەکە هەر بە ووتەی خۆی دوای پازدە ڕۆژ بەسەر تاوانی هەڵخەڵەتاندنەکە پشتێنە ئاڵتونەکەی بە کەمتر لە بەهای خۆی فرۆشتووە بە زێڕەنگرێکی شاری ڕانیە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


