ئەمیر عەلی حاجیزادە: وەڵامی بەهێزمان بۆ هێرشی دوژمنانی ئێران دەبێت

SNN
ئەمیر عەلی حاجیزادە، فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لەبارەی ھەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەی رایگەیاند: “وەڵامی ئێران بەرامبەر ھەر جۆرە ھێرشێکی دوژمن، توند و رووخێنەر دەبێت”.
حاجیزادە لەبارەی ھەڕەشەکانی نەفتالی بێنێت سەرۆکوەزیران و بێنی گانتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ھەروەھا لێدوانەکانی بەرپرسێکی ئەمریکی لەبارەی ئێران، لێدوانی بۆ میدیای دەوڵەتی ئێران دا.
حاجیزادە رایگەیاند “پێشتر تاقیانکردەوە و دەزانن کە چۆن وەڵامیان دەدرێتەوە. ئێمە ھەم ھێزمان ھەیە و ھەمیش ئیرادەی بەکارھێنانی ئەو ھێزەمان ھەیە. بە دڵنیاییەوە وەڵامی بەھێزمان دەبێت. بۆیە با ھەڵەیەکی لەم جۆرە نەکەن”.
فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، ھەر لەبارەی ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر وڵاتەکەی جەختی کردەوە: “وەڵامی ئێران بەرامبەر ھەر جۆرە ھێرشێکی دوژمن، توند و رووخێنەر دەبێت”.
لە 29ی تەمووزی رابردوو لە کەناراوەکانی دەریای عومان ھێرشکرایە سەر کەشتیی مێرسێر ستریتی سەربە کۆمپانیای دەریاوانی زۆدیاکی ئیسرائیلی و لە ئاکامی ھێرشەکەدا، دوو کارمەندی تیمی کەشتیوانیی کەشتییەکە کوژران و هەر یەک لە ئیسرائیل، بەریتانیا و ئەمریکا رایانگەیاند، ئێران هێرشەکەی ئەنجامداوە و دەبێت باجەکەشی بدات، لەبەرامبەردا بەرپرسانی تاران رەتیان کردەوە پەیوەندیان بەو هێرشەوە هەبێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


