
SNN
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند لەدوای راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و بێلاڕوسیا، ژمارەیەک کۆچبەری خەڵکی وڵاتەکە لە بێلاڕوسیا گیریانخواردووە و بۆ گەڕاندنەوەیان ئاسانکاریی دەکرێت.
وەزارەتەکە لە راگەیەنەدراوێکدا وتوویەتی، باڵیۆزخانەی عێراق لە روسیا شاندێکی بۆ مینسکی پایتەختی بێلاڕوسیا ناردووە تا پاسپۆرتی هاتنەوە دەربکات بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە لە بێلاڕوسیا گیریانخواردووە، بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ عێراق، ئەوەش لە رێگەی گەشتێکی تایبەتەوە”.
وەزارەتەکە رایگەیاندووە کە عێراق لەگەڵ گەڕاندنەوەی کۆچبەران و گەشتیارانیدایە و نایەوێت ببنە قوربانی باندەکانی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە بەشێک لەو کۆچبەرانەی هەرێم و عێراق کە روویان لە بێلاڕوسیا کردووە بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، پەشیمانن لە کۆچەکەیان و خوازیارن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، دوێنێش 300 کۆچبەر خۆیان دیپۆرتکردەوە و بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتنەوە بەغدا، لیتوانیاش خۆشحاڵی خۆی بە گەڕانەوەیان دەربڕی.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
9 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
10 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
9 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
10 hours لهمهوپێش



