بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات

SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی، کادران و لایەنگرانی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات.
بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیەدا دەڵێت: “بەبۆنەی ٤٥ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبە تێکۆشەرەکەتان گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەم. ھیوادارم ئەم یادە ھاندەری زیاترمان بێت بۆ خستنەگەڕی زیاتری ھەوڵەکانمان بۆ تەبایی و یەکخستنەوەی ماڵی کورد. فاکتەری بەھێزکردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک بێت و پێکەوە بەسەر کێشە و قەیرانەکاندا زاڵبین و ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان مسۆگەربکەین”.
راشیگەیاندووە: “ئەم بۆنەیە بەدەرفەت دەزانم کە دووپاتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان بکەینەوە و پێکەوە ھەنگاوی گەورەتر بنێین لەپێناو سەقامگیری زیاتری سیاسی و کۆمەڵایەتی و خزمەتکردنی گەلەکەمان. ھەرشادو سەرفرازبن”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
2 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 hours لهمهوپێش



