عێراق بۆ تەواوکردنی پرۆژەی بەستنەوەی تۆڕی کارەبا بە کەنداو داوای قەرزی نێودەوڵەتی دەکات

تاوەری کارەبا
SNN
حکوومەتی عێراق بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبا بەتۆڕی وڵاتانی کەنداو، قەرز لە بانکی نێودەوڵەتیی وەردەگرێت.
رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی بڵاویکردەوە کە بەمەستی وەرگرتنی قەرز، گفتوگۆ لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتیی کراوە بۆ ئەوەی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبا عێراق بەتۆڕی وڵاتانی کەنداو لە ھاوینی 2022دا، تەواو بکات.
رۆژنامەی رۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەو بڕە قەرزە نەکردووە کە حکوومەتی عێراق بەنیازە لە بانکی نێودەوڵەتیی وەریبگرێت.
رۆژنامەکە لە زاری ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، گواستویەتیەوە کە تا ئێستا عێراق، 86٪ پابەندبوونەکانی تایبەت بە پڕۆژەکە جێبەجێکردووە.
عێراق لە ئەیلوولی 2019دا، رێککەوتنێکی لەگەڵ ئەنجوومەنی ھاریکاریی کەنداو واژووکردبوو، کە بەپێی رێککەوتنەکە، ھێڵێکی گواستنەوەی کارەبا بە درێژایی 300 کیلۆمەتر دروست دەکرێت کە 80 کیلۆمەتری لەناو عێراق و 220 کیلۆمەترەکەی دیکەیش لەناو خاکی کوێت دەبێت.
بەرپرسانی عێراق رایانگەیاندووە، کە لە کاتی تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لە ھاوینی داھاتوودا، 500 میگاوات کارەبا بۆ عێراق دابین دەکرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش


