تورکیا گرتووخانەی گەورەتر بۆ جێکردنەوەی سیاسەتمەدارە ئۆپۆزسیۆنەکان دروستدەکات

A construction site for a Turkish prison complex in the southern province of Adana, viewed in February 2020. The 160-acre facility is being built to house an estimated 3,600 inmates. İHLAS HABER AJANSI
SNN
رۆژنامەی فۆرێن پۆڵسی ئەمریکی لە بەدواداچوونێکیدا ئاشکرایکردووە کە ژمارە و قەبارەی گرتووخانەکانی تورکیا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیانکردووە و دەشڵێت “ئەمە بۆ جێکردنەوەی سیاسەتمەدارە ئۆپۆزسیۆنەکانە لە زیندان لەنێویشیاندا ئەوانەی کە سەر بە پارتی هەدەپەن”.
بەگوێرەی چەند وێنەیەکی مانگی دەستکرد، لە نێوان مانگی تەمووزی 2016 تا ئازاری 2021، 131 گرتووخانەی نوێ لە تورکیا دروستکراون.
وەزارەتی دادی تورکیاش پێشتر لە راگەیەندراوەکانیدا باسی لەوەکردبوو کە 100 گرتووخانەی دیکە لەلایەن حکومەتەوە دروستدەکرێت.
رۆژنامە ئەمریکییەکە ئەوەشی نوسیووە، دوای ئەوەی کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا روویدا و هەڵمەتێکی دەستگیرکردن لە وڵاتەکە دەستیپێکرد، پرسی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە تورکیا بووە مایەی نیگەرانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بەڵام تەنانەت لەو کاتەشدا 64 گرتووخانە لە قۆناغی بنیادناندا بوون.
جگە لە زیادبوونی ژمارەیان، گرتووخانەکان لە قەبارەشدا گەورەترکراون و زەوییەکی فراوانتریان بۆ تەرخانکراوە.
لەدوای بنیادنانی ئەو گرتووخانانە، تورکیا لەتوانایدایە ژمارەی زیندانیکراوەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە لە دوای کودەتا شکستخواردووەکە ژمارەی زیندانیان لەو وڵاتە نزیکەی 180 هەزار کەس بوو، تا 2019 ئەو ژمارەیە بۆ 300 هەزار زیندانیکراو بەرزبووەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
11 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


