
بەغدا
SNN
کۆتایی ئەم مانگە بەغدا میوانداری بەشێک لە وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی دەکات بۆ ئەنجامدانی لوتکەیەک کە سەبارەت بە پرسی توندوتۆڵکردنی سنوورەکانی عێراق و بەردانەوەی ئاو بەڕێوەدەچێت.
بەغدا ئەمڕۆ لە رێگەی وەزیری دەرەوەی عێراقەوە بە فەرمی داوای لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کرد بەشداری لوتکەکە بکات، له ڕۆژانی داهاتوو وهزیری دهرهوهی عێراق دهچێته تاران و بانگهێشتنامه ڕادهستی ئیبراهیم ڕهئیسی سهركۆماری ئیسلامی ئێران دهكات و دواتر بهرپرسێكی تری باڵای عێراق بانگهێشتنامه به فهرمی دهگهیهنێته ڕیاز و ڕادهستی محهمهد بن سهلمان شازادهی جێنشینی سعوودیهی دهكات.
جگە لە وڵاتانی دراوسێ ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی و ئەوروپی و ئەمریکاش بانگهێشتی لوتکەکە کراون.
پرسی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و کێشەی کەمئاوی وڵاتەکە کە بەهۆی وشکەساڵی و کەمبەردانەوەی ئاو لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە دروستبووە، لەو پرسە هەستیارانەن کە عێراق چەند جارێک لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ گفتوگۆی کردووە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



