
بزوتنەوەی تاڵیبان
SNN
سێ شاری دیکەی ئەفغانستان کەوتنە دەست بزووتنەوەی تاڵیبان، ئەو گروپە تیرۆرستییە بە خێراییەکی زۆر ناوچەیەکی فراوانی کەوتووەتەدەست، ئەوەش لەدوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستاندا.
دوێنێ هەریەک لە شارەکانی کوندوز، سەرپول و تاڵەقان کەوتنە دەست تاڵیبان، بەمجۆرەش لە رۆژی هەینییەوە تاڵیبان توانیویەتی پێنج شاری ئەفغانستان کۆنتڕۆڵبکات، کە پایتەختی پێنج پارێزگا بوون.
بزووتنەوەی تاڵیبان رایگەیاندووە کە هەر جۆرە ئاگربەستێک لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستان رەتدەکەنەوە، هاوکات وتەبێژێک بەناوی بزووتنەوەی تاڵیبان کە قسەی بۆ کەناڵی جەزیرە-ی قەتەری کردووە، هۆشداریدا لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەکدارەکانیان.
تاڵیبان لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگای تەخار، زیندانیکراوانی گرتووخانەکەی ئەو پارێزگایەی ئازادکرد.

لەلایەکی دیکەوە بە هەزاران هاووڵاتی مەدەنی لە ترسی شەڕ و بۆردومانەکان ئاوارەبوون و ئێستا لە دۆخێکی ناهەمواردا دەژین، بەشێکیان بینای قوتابخانەکانیان کردووەتە پەناگە بۆ خۆیان.

More News
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
17 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
17 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
1 hour لهمهوپێش



