شاره‌وانیى سلێمانى: چوار ملیار و 527 ملیۆن دینار بۆ سه‌وزاییه‌کانى سلێمانى ته‌رخانکرا

SNN
وتەبێژی بەرێوبەرایەتی شارەوانی سلێمانی رايگەياند: “چوار ملیار و 527 مليۆن دینار بۆ سەوزکردنی باخچە و بلوارەکانی شاری سلێمانی گەیشتووە”، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی بلوار و شۆستەکانی سلێمانی لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی.
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق، وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى راگه‌یاند: “دواى ئه‌وه‌ى له مانگى کانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ سه‌رۆکایه‌تیى شاره‌وانیى سلێمانى له ڕێگه‌ى نووسراوى فه‌رمییه‌وه داواى له وه‌زاره‌تى شاره‌وانى کرد به‌مه‌به‌ستى ته‌رخانکردنى بوودجه‌یه‌ک بۆ ئاودانى باخچه و سه‌وزایییه‌کانى سلێمانى، ئێستا له‌سه‌ر بڕیارى سه‌رۆکى حکومه‌ت بڕى چوار ملیار و 527 ملیۆن دینار ته‌رخان کراوە بۆ ئاودانى پارکى هه‌وارى شار و بلواره‌کانى بازنه‌ى مه‌لیک مه‌حموود و ڕێگاى تاسڵووجه – سلێمانى”.
وتیشى: “بێگومان دابینکردنى بڕەپارهکه ڕۆڵى گرنگ ده‌بینێت له بهسهوزیهێشتنهوه و پاراستنى پارک و باخچه و سه‌وزایییه‌کانى شارى سلێمانى له وشکبوون، چونکه ئێستا به‌فعلى هه‌ندێک له‌و جێگایانه به‌تایبه‌ت پارکى هه‌وارى شار که یه‌کێکه له پارکه گه‌وره‌کان پێوستیى زۆرى به ئاودان هه‌بوو، مه‌ترسیى وشکبوونى لێ ده‌کرا”.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: “ئێستا بڕه پاره‌که گەیشتووەتە شاره‌وانیى سلێمانى و ڕێکاره ئیدارییه‌کان و پرۆسه‌ى ته‌نده‌رین بۆ ئاودانى ئه‌و شوێنانه ئه‌نجامدراوه و دراوه به سێ کۆمپانیا، ته‌نها پارکى هه‌وارى شار دووباره ته‌نده‌رینى بۆ ده‌کرێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تا ئێستا یه‌ک کۆمپانیا داواکاریى پێشکه‌ش کردووه که به‌پێى یاسا ده‌بێت چه‌ند به‌ڵێنده‌رێک بۆ وه‌رگرتنى ته‌نده‌رى پرۆژه‌که ئاماده‌بن، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا پرۆسه‌ى ته‌نده‌رینى پارکى هەواری شار هاوشێوه‌ى ئه‌وانى دیکه ته‌واو بکرێت”.
لە چەند رۆژی رابردوودا، لە شاری سلێمانی لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت هەڵمەتی نۆژەنکردنەوە و سەوزکردنی بلوار و شۆستەکانی سلێمانی دەستيپێکرد.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


