بە تۆمەتی رادەستکردنی ولایەتەکەی بە تالیبان حاکمی غەزنەی دەستبەسەر کرا

SNN
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بە تۆمەتی رادەستکردنی ولایەتی غەزنەی بە تالیبان، محەمەد داود لوغمانی حاکمی ولایەتەکەی دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ تالیبان دەستبەسەرداگرتنی ولایەتی غەزنەی راگەیاند، کە دەبێتە دەیەمین ولایەت کە لەلایەن ئەو بزوتنەوەیەوە دەستیبەسەردا گیراوە.
بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییە تالیبان بڵاویکردوەتەوە، محەمەد داود لوغمانی ولایەتەکەی بە بێ شەڕ رادەستی چەکداری بزوتنەوەکە کردووە و بەرەو کابۆل رۆیشتووە.
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاندوە، سەرباری رادەستکرانی ناوەندی غەزنەی بە تالیبان، بەڵام هێزە ئەمنییەکان لە دەوروبەری شارەکە سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەن بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ولایەتە.
لەدوای دەستپێکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ئەفغانستان بزوتنەوەی تالیبان دەستی بە پێشڕەوی کردووە و یەک لە دوای یەک دەست بەسەر ولایەتەکانی ئەو وڵاتەدا دەگرێت و تائێستا لە کۆی 34 ولایەت، تالیبان 10 ولایەتی کۆنتڕۆڵکردووە و بەشێکی زۆری سنوری ئەو وڵاتە لە گەڵ ئێران و پاکستان و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستی بەدەستەوەیە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
22 hours لهمهوپێش


