پێشمەرگە و سوپای عێراق پرسی پێکهێنانی دوو لیوای هاوبەشیان تاوتوێ کرد

SNN
هه‌ردو شاندی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له ههولێرکۆبوونەوە و پرسی دروستكردنی دو لیوای هاوبه‌ش و سەرخستنی هەڵبژاردنەکانی داهاتوویان تاوتوێ کرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به‌سه‌رپه‌رشتی فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌ریقی یه‌كه‌م عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، به ئاماده‌بونی جه‌نه‌ڕاڵ فۆگارتی به‌رپرسی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوپه‌یمانان له عێراق، هه‌ردو شاندی باڵای هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق له هه‌ولێر كۆبونه‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، “له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، باسیان له ئه‌رك و كاره‌كانی بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقیه‌كان و دامه‌زراندنی دو لیوای هاوبه‌ش كرد، هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ماهه‌نگی و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عێراق و كاری هاوبه‌ش تاوتوێكرا”.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ردو شاندی باڵا سه‌ردانی بنكه‌ی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شی هه‌ولێریان كرد، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانیان ئه‌نجامدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رو ئه‌فسه‌رانی گشت بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش، كه تیایدا جه‌ختیان له گرنگی بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و كاری هاوبه‌ش كرده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته بنكه‌كانی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش ڕۆڵیان هه‌بێت له‌پاڵپشتی و سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی عێراقدا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
19 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


