
SNN
شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان سەردانی مەرزە لاوەکییەکانی کێلێ و سەیرانبەن و پشتەیان کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی بەفەرمی کردنی ئەو مەرزانە.
بەڕێوەبەرایەتی مەرزی کێلێ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند: “شاندەکەی حکومەتی فیدراڵی بەدواداچوون دەکەن بۆ کاری لیژنەکانی پێشوو کە تا چەند راسپاردەکان لە مەرزەکان جێبەجێکراون، ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ڕاپەڕین و مەرزی کێلێ کارەکانمان لەسەدا ٦٥ی تەواوبووە، شاندەکە زۆر لە کارەکانمان رازیبوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “شاندەکە دەچنەوە و راپۆرتی خۆیان دەدەن، ئەوەی کە ماوە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی بەغدایە بۆ ئەوەی ئەو مەرزانە بە فەرمی بناسێندرێن، کە ئەوە لە بەرژەوەندی هەموواندایە”.
راشیگەیاند: “لەلای ئێمەوە هیچ گرفتێکی یاسایی و کارگێڕی نییە بۆ ئەوەی ئەو مەرزانە بکرێنە فەرمی و هەموو مەرجەکانیانی تێدایە”.
ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی هەرێم لە هەوڵدایە مەرزە لاوەکییەکانی بە فەرمی بناسێنێت.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



