
SNN
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی حەفتا و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی هەواڵگری پێشمەرگە سەردانی هەریەک لە هێزەکانی پشتیوانی دوو، لیوای سێ و حەوتی تایبەتی کرد.
لە سەردانەکەدا بافڵ تاڵەبانی سوپاس و ستایشی مێژووی پڕ لە شانازی و شۆڕشگێڕیی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد کە هەمیشە لە سەنگەری بەرگریدا بوون لە خاکی پیرۆزی کوردستان و رایگەیاند، ئێوەشانازی و سەربەرزیی یەکێتین و مێژووی ئێوە پڕە لە گیانفیدایی و قوربانیدان. بە رۆحێکی شۆڕشگێڕانەوە بەرگریتان لە کوردستان و یەکێتییەکەی مام کردووە، ئێمە ئەو مێژووە لەبیر ناکەین و خۆمان بە قەرزاری ئێوە و شەهیدەکانمان دەزانین.
لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی یەکێتییەوە بافڵ تاڵەبانی، فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی بەرچاوڕوونکرد و وتی، هەموو ئەو گۆڕانکارییانەی کراون لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی شکۆی یەکێتی بووە. گەڕانەوە بووە بۆ ڕێبازە پیرۆزەکەی مام و راستکردنەوەی هەڵەکان بووە. گۆڕانکاری و چاکسازییەکانیش بەردەوام دەبن و لە داهاتوودا ئەنجامی دڵخۆشکەر دەبینن.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



