لایەنی سکاڵاکار: فەرمانی دەستگیرکردنی رێبوار جاف هەڵنەوەشاوەتەوە; کەیسەکە بەلاڕێدا دەبرێت

SNN
رۆکان سیروان پارێزەری سکاڵاکار رایگەیاند: دەنگۆی هەڵوەشاندنەوەی سکاڵاکانی سەر رێبوار جاف بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی، ناڕاست و چەواشەکارییە و ئێستا خەڵکانێکی زۆر دەیانەوێت سکاڵای لەسەر تۆماربکەن.
ئەو پارێزەرە بە SNNی وت: “رێبوار جاف لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووک وتبووی گوایە ئەمڕۆ پارێزەرەکەی چۆتە بەردەم دادگا و بەڵگەی پێشکەش کردووە و دادگا بڕیاری دەستگیرکردنەکەی هەڵوەشاندۆتەوە و چاوپۆشی لێکردووە، لێرەوە ڕایدەگەیەنین پاش بەدواداچوون بۆمان دەرکەوت ئەو هەواڵە سەرلەبەری ناڕاستە و تەنها هەواڵێکە بۆ چەواشەکردن و بە لاڕێدابردنی ڕای گشتی”.
ئاماژەی بەوەشدا: “ئەو دەنگۆیەی کە بڵاوکراوەتەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو سکاڵا زۆرەیە کە ئێمە و کەسانی دیکە ئامادەین لەسەر رێبوار جاف تۆماری بکەین لە بەرامبەر ئەو تاوان و دەستدرێژییانەی ناوبراو ئەنجامیداوە لە ڕابردوودا چونکە لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر دەیانەوێت سکاڵای لە دژ تۆماربکەن و پەردە لەسەر تاوانەکانی هەڵبدەنەوە”.
ئەو پارێزەرە باسی لەوەشکرد: “کاتێک کەسێک تۆمەتبار بێت و بڕیاری دەستگیرکردنی هەبێت ناکرێت هیچ داواکارییەکی پارێزەرەکەشی وەربگیرێت تاوەکو تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەست نەکات بە پێچەوانەوە کاتێک پارێزەر بەدواداچوون بکات لە کاتێکدا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە، ئەوە دادەنرێت بە تاوانی پەنادان و شاردنەوەی تۆمەتباری هەڵاتوو لە عەدالەت و یاسا، و دەبێت پارێزەرەکەشی بگیرێت و تۆمەتبارە بەپێی مادەی (٢٧٣) لە یاسای سزادانی عێراقی”.
ئەوەشی ئاشکراکرد: “دەرکەوتووە کە تا ئێستا ڕێبوار جاف بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە بەپێی مادەی (٤٢١) لەسەر فڕاندنی خەڵک و ئەشکەنجەدانیان و پێویستە بە زوترین کات خۆی ڕادەستی دادگا و پۆلیس بکات، بە پێچەوانەوە بچێتە هەر شوێنێک و لە ماڵی هەر کەسێک بمێنێتەوە ئەو کەسەش دەبێتە تۆمەتبار و فەرمانی گرتنی بۆ دەردەچێت. بۆیە چیتر ڕای گشتی چەواشە مەکەن و ڕێز لە سەروەری یاسا بگرن”.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



