
SNN
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێکی کەمئەندامانی سەنگەر کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیبوو، بافڵ تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئاراستەی وەفدەکە کرد و رایگەیاند: “یەکێتی شانازی بە خەبات و تێکۆشانی ئێوەی قارەمانەوە دەکات. ئێوەبوون لە رۆژانی سەختدا لەپێناو سەربەرزی کوردستان و یەکێتیدا بە رۆحێکی شۆڕشگێڕانەوە خەباتتان دەکرد و گڕوتینێکی ترتان بە شۆڕش دەبەخشی. ئێستاش یەکێتی ماڵی ئێوەیە و دەبێت پێش هەموو کەسێک خۆتان بە خاوەنی بزانن”.
بافڵ تاڵەبانی بەوردی باسی لە گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی یەکێتی کرد و وتی: “دەمانەوێت یەکێتی پاک بکەینەوە لە گەندەڵکاران و ئەوانەی دەستیان بۆ بژێوی ژیانی خەڵک و کار و بازرگانی هاووڵاتییانمان دەبرد. ئەوانەی یەکێتییان بۆ مەرامی شەخسی و بەرژەوەندی تایبەت بەکاردەهێنا، دووردەخرێنەوە و رێگە نادەین حزبی شەهیدان ببێتە لانەی لەیاسادەرچووان و ئەوانەی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون. یەکێتی دەخەینەوە خزمەت خەڵکە خۆشەویستەکەمان و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین خزمەتگوزاری زیاتر پێشکەش بکات و ژیانێکی ئارام و شایستە بۆ خەڵک دەستەبەر بکات. یەکێتی بەرهەمی خوێنی شەهیدان، کەمئەندامانی سەنگەر و زیندانیانی سیاسییە، ئێمەش وەفادار دەبین و تێکۆشانی ئەوان لەبیرناکەین.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
1 hour لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
4 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
4 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



