ئەمریکا و بەریتانیا بە زەبری هێز دیپلۆماتکارەکانیان لە ئەفغانستان رزگاردەکەن

Afghan security personnel stand guard at the Hamid Karzai International Airport in Kabul on July 16, 2021. (Photo by Sajjad HUSSAIN / AFP) (Photo by SAJJAD HUSSAIN/AFP via Getty Images)
SNN
بزووتنەوەی تاڵیبان 12 ویلایەتی لە ئەفغانستان کۆنتڕۆڵکرد و ئەمریکا و بەریتانیاش لە هەوڵی هێنانەدەرەوەی دیپلۆماتکارەکاندان لەو وڵاتە ئەوەش لە رێگەی ناردنی هێزێکەوە.
جۆن کێربی وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند: لە ماوەی رۆژێک بۆ دوو رۆژدا سێ هەزار سەرباز رەوانەی ئەفغانستان دەکات بۆ بەجێهێنانی ئەرکی هێنانەدەرەوەی دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، هەروەها سێ هەزار و 500 سەربازی دیکەش دەنێرێتە کوەیت کە لە ئەگەری تێکچوونی بارودۆخی ئەمنیدا ئەوانیش بۆ ئەفغانستان رەوانە دەکرێن.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش وتوویەتی بەهۆی ئەو رەوشە ئەمنیەی لە ئەفغانستان دروستبووە، دیپلۆماتکارەکانی ئەمریکا دەکشێنەوە و ژمارەیەکی کەم لە ئەفسەری ئەمریکی لەو وڵاتە دەمێننەوە.
پرایس پێشبینی کرد کشانەوەی دیپلۆماتکارەکان لە چەند هەفتەی داهاتوودا کۆتایی بێت.
لەلایەکی دیکەوە بەریتانیا 600 سەرباز رەوانەی ئەفغانستان دەکات بەمەبەستی کشانەوەی دیپلۆماتکارە بەریتانییەکان، هەروەها ژمارەیەک هاووڵاتی ئەفغانیش لە وڵاتەکە دەکشێندرێنەوە کە کاریان لەگەڵ هێزەکانی بەریتانیا کردووە لە ناوچەی سەوزی کابول.
ئەمە لەکاتێکدایە تاڵیبان گەورە شاری هێرات-ی کۆنتڕۆڵکرد بەوەش ناوچەیەکی فراوانی کەوتووەتەدەست، چەکدارانی ئەو بزووتنەوەیە یاساکانی تایبەت بە خۆیانیان لەو ناوچانە سەپاند کە داگیریانکردووە، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکاش لە یەکەم هەڵوێستیدا لەبارەی رەوشی ئەفغانستان وتی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا پەشیمان نین و هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان لەتوانایاندایە بەرگری لە وڵاتەکە بکەن.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
15 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
16 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
15 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
16 hours لهمهوپێش



