کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: 37 هەزار خێزانی ئاوارە ماون کە زۆرینەیان لە هەرێمن

SNN
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند 37 هەزار خێزانی ئاوارە لە عێراقدا ماون کە زۆرینەیان لە هەرێمی کوردستانن، پلانەکانی خۆشی بۆ داخستنی کەمپەکانی ئاوارەکان ئاشکراکرد.
کەریم نوری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند: له ماوهی ئهم حكومهته توانیومانه 50 كهمپ دابخهین، نزیکەی 26 کەمپ لە هەرێم ماون لەگەڵ دوو کەمپی دیکە، یەکێکیان لە جەدعە لە موسڵ و ئەوی دیکە لە فەللوجەیە و ئێمە بەردەوامین لە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.
ئاماژهی بهوهشكرد: تەنیا ئەو ئاوارانە دەگەڕێندرێنەوە بۆ زێدی خۆیان، کە وردبینیی ئەمنییان بۆ دەکرێت و گومانی ئەمنی و دادوەرییان لەسەر نەبێت. ئێستا 96 خێزان گەڕێندراونەتەوە موسڵ، ئەمانە هیچ دۆسیە و گومانێکی ئەمنی و دادگایان لەسەر نەبووە.
بەهۆی شەڕی داعشەوە سەدان هەزار هاووڵاتی ئاوارەی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق بوون کە ئەوەش بارگرانی ئابووری بۆ حکومەتی هەرێم و بەغدا دروستکرد.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
4 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
6 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
7 hours لهمهوپێش



