SNN
حکومەتی سودان زەوییەکی فراوانی بەخشییە تورکیا تا حکومەتی ئەنقەرە بەمەبەستی کارکردن یان کشتوکاڵ بەکاری بهێنێت.
فوئاد ئۆکتای، جێگری سەرۆکی تورکیا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بازرگان و وەبەرهێنەرانی تورکیا لە ئەنقەرە، کە عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی سودان-یش بەشداربوو، رایگەیاند: “گفتوگۆکان لەنێوان تورکیا و سودان ئەنجامەکەی واژۆکردنی حەوت رێککەوتن و لێکتێگەیشتن بووە، لەنێویاندا بوارەکانی وزە، بەرگری، دارایی و میدیا هەن، لەو چوارچێوەیەشدا سودان 100 هەزار هێکتار زەویی بۆ وڵاتەکەی دابینکردووە بۆ مەبەستی کشتوکاڵی و کارکردن تێیدا”.
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی سودان بە ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی تورکیای راگەیاندووە: “خۆشحاڵە بەوەی بەمزووانە قەبارەی بازرگانیمان لەگەڵ تورکیا بۆ دوو ملیار دۆلار زیاد دەکەن لەکاتێکدا کەوڵاتەکەمان بە قۆناخی دەستاودەستکردندا تێدەپەڕێت بۆ گەیشتن بەو پێگەیەی کە لەنێو وڵاتانی پێشکەوتووی جیهان شایەنیەتی”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
10 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
10 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



