حکومەتی هەرێم چوار ملیار دیناری بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و کەمئاوی تەرخانکرد

SNN
حکومەتی هەرێمی کوردستان چوار ملیار دینار بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوە تەرخاندەکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی رایگەیاند، چوار ملیار دینار بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی و کێشەی ئاوی ماڵان تەرخاندەکەن، کە دوو ملیار و 500 ملیۆن دیناریان بەسەر پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابەشدەکرێت.
ئەو دوو ملیار و 500 ملیۆنەی کە بۆ پارێزگاکان خەرجکراوە، 925 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەولێر، 575 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای دهۆک و یەک ملیار بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان راپەڕین تەرخاندەکرێت.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ملیارێک و 500 ملیۆن دینار “بە مەبەستی خێرا بەرەنگاربوونەوەی کێشەی کەمئاوی لە سنووری پارێزگای هەولێر” خەرجدەکات.
بە هۆی کەمبارانیی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کێشەی کەمئاوی و وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵداوە لە دوو رۆژی رابردوودا لە هەولێر لە دژی دابەشنەکردنی ئاو دانیشتوانی چەند گەڕەکێک خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
11 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
11 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
11 hours لهمهوپێش



