
پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا
SNN
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی یەکێتی ئەوروپا وێڕای ئیدانەکردنی بەردەوامی هێرشەکانی تالیبان، داوای لەو بزوتنەوەیە کرد بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستان.
جۆزف بورێل، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: بەردەوامی پەلامارەکانی تاڵیبان، بەتەواوی پێشێلی بەڵێنەکانی قۆناغی ئاشتی دۆحە و هەوڵەکانی بە دانوستان چارەسەر کردنی پێکدادانەکانە، بۆیە داوای کردوە ئەو بزوتنەوەیە بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستان و ئاگربەستێکی هەمیشەیی رابگەیەنرێت.
بە بیریشی هێناوەتەوە، کە یەکێتی ئەورووپا ئیدانەی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان دەکات و جەختیشی کردوەتەوە: “هانی چارەسەرکردنی جیاوازییە سیاسییەکانی ئەفغانستان، زیادکردنی رۆڵی سەرجەم لایەنەکان و دروستکردنی رەهەندێکی هاوبەش بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ تاڵیبان دەدەین”.
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئەوروپا باسی لەوەشکرد: ئامانجیانە پشتیوانییەکانیان بۆ گەلی ئەفغان درێژە پێبدەن بەو مەرجەی کە چارەسەرێکی گشتگیر و ئاشتییانە بۆ پرسی ئەو وڵاتە بدۆزرێتەوە و تیایدا رێز لە سەرجەم مافەکانی ژنان، گەنجان و کەمینەکان بگیردرێت.
لەدوای دەستپێکردنی کشانەوەی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە ئەفغانستان، بزوتنەوەی تالیبان هێرشەکانی چڕکردوەتەوە و تائێستا نزیکەی نیوەی ولایەتەکانی ئەو وڵاتەی کۆنتڕۆڵ کردووە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



