رۆژنامەنووسێک: لەسەر رەخنەگرتن لە لاهور شێخ جەنگی هەڕەشەی کوشتنم لێکراوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
رۆژنامەنووسێک لە کەرکوک کە پێشتر رەخنەی لە لاهور شێخ جەنگی گرتبوو، باس لەوەدەکات لەسەر ئەو رەخنەیە لە لایەن لایەنگرانی ناوبراوەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە و رووبەڕووی سوکایەتی و بێڕێزی و ناوزڕاندن بووەتەوە و باس لەوەشدەکات کە لەسەر ئەو بابەتە سکاڵا تۆمار دەکات.
عەبدوڵا حەساری رۆژنامەنووس کە پێشتر لە وتارێکدا باسی لەوەکردبوو، ” لاهور شێخ جەنگی لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا لە رێگەی بەخشینەوەی پارە یەکەمی کۆنگرەی بەدەستهێناوە و ئەوەشی بە کودەتا ناوبردوو”، لە ئێستادا باس لەوە دەکات بە هۆی ئەو وتارە و رەخنەکانیەوە ژیانی کەوتوەتە مەترسییەوە.
عەبدوڵا حەساری بە SNNی راگەیاند: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی وتارەکەی لە چەندی رێگەوە، لایەنگرانی لاهور شێخ جەنگی هەڕەشەی کوشتنیان لێکردووە و زۆر سوکایەتی و بێڕێزیان بە خۆی و بنەماڵەکەی کردووە.
ئاشکراشی کرد، لایەنگرانی لاهور شێخ جەنگی پەیوەندییان بە کەسوکارەکەشیەوە کردووە و هەڕەشەکانیان گەیاندوەتە ئەوانیش، هەر بۆیە لە لایەن مام و ئامۆزاکانیەوە ئاگادارکراوەتەوە کە ژیانی لەمەترسیدایە و تەنانەت پێشنیازیشیان کردووە بۆ رزگارکردنی گیانی خۆی بچێتە هەولێر.
عەبدوڵا حەساری ئاماژەی بەوەشکرد، ناوی کەسەکان و بەڵگەکانی ئەو هەڕەشەکردنەی لایە و سکاڵا تۆمار دەکات، هەر وەک باسی لەوەشکرد، بەشێک لەو کەسانەی کە هەڕەشەیان لێکردووە ناسراون، بۆ نمونەی یەکێکیان کارمەندێکی پێشووی سەر بە دەزگای زانیارییە لە هەولێر کە سەر بە لاهور شێخ جەنگییە.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
9 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



