
SNN
میدیاکانی رۆژئاوا ئاشکرایدەکەن، سەدان لەو چەکانەی لە رابردوودا ئەمریکا بەخشیویەتیە هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان تا بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن دژ بە تاڵیبان، لەئێستادا کەوتووەتە دەست چەکدارانی تاڵیبان.
فرانس 24 لە راپۆرتێکیدا ئەوەی خستووەتەڕوو: چەکە ئەمریکییەکان کە کەوتوونەتە دەست تاڵیبان هێز و توانای زیاتری بە بزووتنەوەکە بەخشیووە و سەرکەوتنیان لە شەڕەکاندا مسۆگەردەکات.
وێنەی چەکدارانی ئەو بزوتنەوەیە لە شاری کوندوز-ی باکووری ئەفغانستان دەرکەوتن کە چەکی قورسی ئەمریکییان پێیە، لە شاری فەرەح-یش لەناو زرێپۆشی ئەمریکیدا دەرکەوتوون کە دەستیان بەسەریدا گرتووە.
شرۆڤەکارێک بەناوی جەستین فلیسچنەر لەوبارەیەوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە: سەربازانی ئەمریکا کە کشاونەتەوە چەکە زیرەکەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە بەڵا زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەکی سوک و چەکی دەستی و تەقەمەنییەکی زۆر کەوتووەتەدەست تاڵیبان”.
بزووتنەوەی تاڵیبان لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی 12 شاری ئەفغانستان ئەمڕۆ رایانگەیاند کە گەورەشاری مەزاری شەریف-یان کۆنتڕۆڵکردووە و تا دێت لە کابولی پایتەخت نزیکدەبنەوە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
17 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
17 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 hours لهمهوپێش



