کۆمسیۆن: دوو ملیۆن و 500 هەزار کارتی دەنگدان ئامادەیە بۆ رادەستکردنەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN
وتەبێژی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دەڵێت: “دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كارتى نوێ ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ڕاده‌ستى ده‌نگده‌ران بكرێت”.
جومانه غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆن باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاندوە: “كۆمسیۆن كارتى بایۆمه‌تریى تایبه‌ت به‌و ده‌نگده‌رانه‌ى داتاكانیان نوێكردووەته‌وه له‌ناویشیاندا ته‌مه‌نه نوێیه‌كانی تەواوکردووە.
وتیشی: “كارته‌كان لهكۆمپانیایەکی ئیسپانى چاپكراوه و له دواى وردبینیكردن و دڵنیابوون له‌سه‌لامه‌تى و كوالێتى هونه‌ریى به‌سه‌ر نوسینگهكانى هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان و بنكه‌كانى تۆماركردن دابەشدەکراون.
ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ته‌مه‌نه نوێیه‌كانى 2001 و 2002 و 2003 و هه‌موو ئه‌وانه‌ى داتاكانى نوێكردووەته‌وه ده‌توانن سه‌ردانى نزیكترین بنكه‌ى تۆماركردن بكه‌ن و كارتى بایۆمه‌تریان وه‌ربگرنەوە.
وا بڕیارە لە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



