
کۆچبەرانی لیتوانیا
SNN
بەرپرسی کۆچی لیتوانیا رایگەیاند کە داواکاری مافی پەنابەرێتی هەموو ئەو کۆچبەرانەی کە بەشێوەی نایاسایی لە ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاوە روویان لە لیتوانیا کردووە رەتکردووەتەوە.
ئێڤیلینا گودزینسکایت بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کۆچ لە وەزارەتی ناوخۆی لیتوانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی :هەزار و 500 داواکاری مافی پەنابەرێتیمان پێگەیشتووە لەو کۆچبەرانەوە کە بە نایاسایی هاتوونەتە وڵاتەکەمان و سەرجەم ئەو داواکاریانەمان رەتکردووەتەوە.
وتیشی: “هۆکاری رەتکردنەوەی ئەو داواکارییانە بۆ ئەوەبووە کە هیچ هۆکارێکی گونجاومان نەدۆزیووەتەوە تا مافی پەنابەرێتییان پێ ببەخشین”.
ناوبراو باسی لەوەکرد کە لیتوانیا هانی کۆچبەرەکان دەدات خۆیان دیپۆرتبکەنەوە ئەوەش لەرێگەی بەخشینی 300 یۆرۆ و بلیتێکی فڕۆکە بۆ هەریەکەیان.
ئەو بەرپرسەی کۆچ باسی لەوەکرد کە پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران کە لە 2ی ئابەوە دەستیپێکردووە تا ئێستا بەردەوامە و زیاتر لە چوار هەزار کۆچبەر لە لیتوانیادا ماون کە بەشێکی زۆریان عێراقین.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش



