يەکێتی ئەوروپا: رێکار دەگرينەبەر دژی پێدانی ڤيزەی ماوە کورت بە هاووڵاتی عێراقی

SNN
كۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: “چەند رێکارێکی کاتی دەگرینە بەر دژ بە پێدانی فیزەى مانەوەی ماوە کورت بەو هاووڵاتییه عێراقییانەی کە بەنیازن ڕوو لە ئەوروپا بکەن”.
کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: “لە مانگی رابردوودا ئەم پێشنیازە خراوەتە ڕوو، دوای ئەوەی هیچ هاوکارییەک لەنێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا نەبوو لەپرسی گەڕاندنەوە و ڕەتکردنەوەی کۆچبەرە نایاساییه عێراقییەکان بۆ وڵاتانی ئەوروپا”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ یاسای پێدانی فیزەی پاڵێوراو، کە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوەوە چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەوەش یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت داوا لەسەرجەم وڵاتانی ئەندام لەیەکێتییەکە بکات پێداچونەوە بە قبوڵکردنی ئەو هاووڵاتییانە بکات که هیچ مافێکی یاساییان نییە لە خاکەکەیاندا بمێنێتەوە”.
لەبڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە: “ئەو وڵاتانەی کە مەرجی فیزەیان لەسەر قورس دەکرێت بریتین لە وڵاتانی گییەننا و بەنگلادش و عێراق”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
7 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
9 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
9 hours لهمهوپێش



