
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسیكی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرایكرد كە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی ڕەزامەندی خەرجكردنی 200 ملیار دیناری بۆ مانگی ئاب ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە و دوای چەند ڕێكارێكی كارگێڕی و یاسایی هاوشێوەی مانگی پێشوو 200 ملیارەكە دەخرێتە سەر ژمارەحسابی بانكی هەرێم بە دڵنیایەوە پێش دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران ئەو بڕە پارەیە دەگاتە هەرێم.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای ئەنجومەنی وەزیران بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی ڕەزامەندی بۆ خەرجكردنی بڕی 200 ملیار دیناری بۆ سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارە ڕەوانەی هەرێم بكرێت لە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای نوسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران، چەند ڕێكارێكی كارگێڕی و یاسایی دەمێنن بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراقیش پارەكە بخاتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم كە بە دڵنیاییەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو ڕێكارە كارگێڕی و یاساییانەش جێبەجێدەكرێن.
ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دڵنایشیدا كە پێش دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە 25ی ئەم مانگە ئەوا بڕی 200 ملیار دینارەكە دەگاتە هەرێمی كوردستان بە بێ لێبرین لەكاتی خۆیداو بەهەمان خشتەی مانگی پێشوو دەستدەكرێتەوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
6 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
8 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
8 hours لهمهوپێش



