وەزارەتی ناوخۆ: رێگە بە هەندێک ئۆتۆمبێل دەدرێت ژمارەی ئينگليزی ببەستن

SNN
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رايگەياند: “رێگە بەهەندێک جۆری تۆتۆمبێل دەدەن کە ژمارەی ئينگليزی ببەستن لە ئۆتۆمبێلەکانيان”.
وەزارەتی ناوخۆ لە نوسراوێکداکە واژوی رێبەر ئەحمەد وەزيری ناوخۆی لەسەرە بڵاويکردەوە: “ڕێگە دەدرێت بە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) تۆمارن، تابلۆكانیان بە زمانی ئینگلیزی ببەستن، بەو مەرجەی تابلۆكە لەو بەڕێوەبەرایەتییانە چاپ كرابێت و ئۆتۆمبێلەكەش كارتی تایبەتی بۆ ڕێكخرابێت كە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان دەردەچێت و ڕێگە بە گەشتكردنی دەدرێت زیاتر لە جارێك”.
بەپێی فەرمانەكە: “هەر كاتێك ئەو ئۆتۆمبێلە لە گەشتەكەی گەڕایەوە، پێویست ناكات تابلۆ ئینگلیزییەكە لێ بكاتەوە”.
سزای ئەوەش بۆ خاوەنی ئۆتۆمبێلەكان دانراوە كە لە حاڵەتی جێبەجێنەكردنی بڕگەكانی یەكەم و دووەمی فەرمانە وزارییەكە، بڕی 500 هەزار دینار پێبژاردنی لێ وەردەگیرێت.
جگە لەوەی خاوەنی هەر ئۆتۆمبێلێك تابلۆ بە زمانی ئینگلیزی ببەستێت بەبێ رەچاوكردنی خاڵی یەكەم، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا دەگیرێت و بەپێی ماددە 279لە یاسای سزادانی عێراقی دەدرێتە دادگا.
More News
-
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
1 hour لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
3 hours لهمهوپێش -
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
1 hour لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
3 hours لهمهوپێش



