
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئاب، بەرھەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جێنین ھێنیس پلاستخارد، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی وڵات و پێویستی خستنەگەری هەوڵەکان لەپێناو چەسپاندنی سەقامگیری وڵات و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیان.
بەرهەم ساڵح رايگەياند: پێویستە ژینگەیەکی لەبار بێتەکایەوە بە ئاڕاستەی ھێنانەدی خواستی راستەقینەی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی داھاتوو دوور لە ساختەکاری.
لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی گرتنەبەری گشت رێوشوێنەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە تشرینی یەکەم لەسەر بنەمای دادپەروەری لە قۆناغە جیاجیاکاندا، تاوەکو ئەنجامەکەی جێگای متمانە خەڵکی عێراق بێت، ھاوکات دووپاتکرایەوە لە ھێنانەدی خواستی راستەقینەی خەڵک لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان دوور لە فشار و ساختەکاری و فرتۆفێڵ، بۆ ئەو مەبەستەش رۆڵی چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەگرنگ زانرا.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



