
SNN
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان تورکیا لە حەوت مانگی رابردوودا 37 هەزار و 72 کۆچبەری دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان کردووەتەوە کە ژمارەیەکی کەم هاووڵاتی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدابووە.
لەوبارەیەوە کوردە بەشار نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی تورکیا رایگەیاندووە کە شەش کەس کە خەڵکی هەرێمی کوردستانبوون لەسەر رەزامەندی خۆیان لە تورکیاوە دیپۆرتکراونەتەوە و دوێنێ گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
سەبارەت بەوانی دیکەش کە دیپۆرتکراونەتەوە 12 هەزار و 800 کۆچبەریان ئەفغانی بوون و پێنج هەزار و 840 کەسیان پاکستانی بوون و 18 هەزار و 339 کۆچبەری دیکەشیان لە نەتەوە جیاوازەکان بوون.
شایەنی باسە، بەپێی ئامارەکانی تورکیا لەم چەند مانگەی دواییدا، ژمارەی کۆچبەری ئەفغانی لەو وڵاتەدا زیادی کردووە بەهۆی بارودۆخی ناسەقامگیری ئەفغانستانەوە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
12 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



