
SNN
دوای ئەوەی ئەمڕۆ تاڵیبان بەشێکی کابولی پایتەخت و کۆشکی سەرۆکایەتی کۆنتڕۆڵکرد رایگەیاند کە دەسەڵاتێکی نوێ لە وڵاتەکەدا لەژێر ناوی “ئیماراتی ئیسلامی لە ئەفغانستان” بەمنزیکانە رادەگەیەنن.
ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویکردەوە کە پێشبینی دەکرێت لە کۆشکی سەرۆکایەتییەوە، تاڵیبان “ئیمارات”ە نوێکەی رابگەیەنێت.
بەگوێرەی بزووتنەوەکە، تاڵیبان پلانی هەیە لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا تەواوی وڵاتەکە بخاتەژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە، هاوکات بە گوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی ئەفغانستان، بە هەزاران هاووڵاتی وڵاتەکە لەترسی دەسەڵاتی تاڵیبان هەڵاتوون یاخود هەوڵی هەڵاتن دەدەن.
لەئێستادا رەوشی ئەفغانستان نائارامە، رێکخراوێکی ناحکومی کە پشتیوانی دارایی نەخۆشخانەکانی کابول دەکات لە بی بی سییەوە بڵاویکردووەتەوە کە 40 برینداری نوێ گەیەندراونەتە نەخۆشخانە کە لە شەڕی ناوچەی قەرەباغدا برینداربوون.
هاوکات دیپلۆماتکارانی بەشێک لە وڵاتانی وەک فەڕەنسا، ئەمریکا ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کابولەوە وڵاتەکەیان جێهێشت.
روسیا باڵیۆزخانەکەی لە وڵاتەکەدا هێشتووەتەوە و رایدەگەیەنێت تاڵیبان گرەنتی سەلامەتی ئەوانی پێداوە.
هاوکات سام مۆرت وتەبێژ بەناوی رێکخراوی یونسێفەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، تاڵیبان داوایلێکردوون کە یونسێف لە وڵاتەکەدا بمێنێتەوە و کارەکانی بەردەوامبێت و ئەوانیش رەزامەندییان نیشانداوە.
More News
-
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
9 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
22 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی گرێبەستی رۆژانە
9 mins لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
22 hours لهمهوپێش



