
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە دکتۆر عادل عەبدولمەھدی، سەرکردەی دیار و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق.
لەدیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی ئامادەیبوو، گفتوگۆی ھەمەلایەنە دەربارەی پرس و پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێم و ھەڵبژاردنەکان کرا. جەخت لە چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکان کرایەوە و دەستوور بکرێتە پێوەری چارەسەرکردنی کێشەکان و هەموولایەک لەپێناو ئارامی و سەقامگیری هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ.
لەبارەی ھەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقەوە ھەردوولا ھاوڕابوون لەئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا کە رەنگدانەوەی خواستی ھەموولایەنەکان بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی.
سەبارەت بە چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی یەکێتی لەماوەی ڕابردوودا، بافڵ تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدا و وتی، یەکێتی بەئاڕاستەی راستکردنەوەی رێڕەوی حیزبی و پاراستنی یەکێتییەکەی مام چەند ھەنگاوێکی ناوە. بۆ لەمەودوا درێژە بەو سیاسەتە نیشتمانییە دەدەین کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەکات نەوەک مەرام و ئامانجێکی دیاریکراو. دڵنیایشیدا یەکێتی لە ئاست بەرپرسیارێتییە نیشتمانی و نەتەوەییەکان دەبێت و دەمانەوێت لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنەکان هاوکار و پشتیوان بین بۆ بونیادنانی وڵاتێکی ئارامتر و خۆشگوزەرانتر بۆ هاوڵاتییانمان.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
8 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



