وەزیری دەرەوەی پاکستان: لە کاتی گونجاودا دان بە حکومەتی تالیباندا دەنێین

SNN
وەزیری دەرەوەی پاکستان، ئاشکرای کرد، کە لەکاتی گونجاودا و بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دان بە حکومەتی تاڵیباندا دەنێن.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی لە کەناڵە ناوخۆییەکانی پاکستان بڵاوکراونەتەوە، شا مەحمود قوڕەیشی، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە باسی لەوەشکردووە کە دەیانەوێت لەگەڵ ئەفغانستان وەک دوو وڵاتی دراوسێ پەیوەندییەکی باشیان هەبێت.
وەزیری دەرەوەی پاکستان، ئاماژەی بەوەش داوە کە پێویستە رێگای سەربازیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەفغانستان بەکارنەهێندرێت و هەموو کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.
قوڕەیشی راشیگەیاندوە، رەوشی ئەفغانستان بەخێرایی گۆڕاوە و بەم نزیکانەش دەربارەی پرسی ئەو وڵاتە لەگەڵ چین، ئێران، ئۆزبەکستان، تورکمەنستان و هیندستان کۆدەبنەوە.
ناوبراو، وتیشی: پاکستان هەمیشە هەوڵی بۆ ئەنجامدانی ئاسانکاری لە ئەفغانستان داوە و بەردەوامیش دەبێت لەم رۆڵەی، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەشیان لە کابوڵ بەشێوەیەکی ئاسایی کاری خۆی ئەنجام دەدات.
More News
-
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
3 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
23 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
3 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
23 mins لهمهوپێش



