
SNN
گۆڤاری فۆرێن پۆڵسی ئەمریکی لە راپۆرتێکی شیکاریدا باس لەوەدەکات گەندەڵی هۆکاری شکستهێنانی سوپای ئەفغانستان بوو لە شەڕی دژ بە چەکدارانی تاڵیباندا.
گۆڤارەکە نوسیویەتی کاتێک پرسیار لە بەرپرسانی ئێستا و رابردووی ئەمریکا و شرۆڤەکاران دەکرێت کە هۆکارچییە کە سوپای ئەفغانستان نەیتوانی شەڕی تاڵیبان بکات، ئەوان لە وەڵامدا دەیبەنەوە بۆ بوونی گەندەڵی.
واشنتن لە ساڵی 2001ەوە کە جەنگی ئەفغانستانی دەستپێکردووە زیاتر لە 88 ملیار دۆلاری بۆ بنیادنانەوە و مەشق و راهێنان و پڕچەککردنی سوپای ئەفغانستاندا خەرجکرد بەڵام لە چەند رۆژێکدا شکستیان هێنا لەبەردەم چەکدارانی تاڵیباندا.
گۆڤارەکە ئەوە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی ئەو پارەیە نەگەیشتووەتە دەست کەسانی شیاو لە سوپای ئەفغانستان.
هەر سەبارەت بە گەندەڵییەکانی ناو سوپا، گۆڤارەکە نموونەی ئەوەی هێناوەتەوە کە ژمارەیەک پەرلەمانتاری ئەفغانستان بە میدیاکارانیان وتووە کە 160 فڕۆکەی جەنگی وڵاتەکە لەکارکەوتووە و چاکنەکراوەتەوە و ئەوەش توانای هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی لە دژی تاڵیبان بەتەواوی لاوازکردووە.
لە راپۆرتەکەدا ئەوەش نوسراوە، چیتر ئەمریکا کارتی فشاری دژ بە تاڵیبان لەدەستدا نەماوە جگە لەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دایببڕێت، ئەگەرهاتوو بەتەواوی وڵاتەکەی کەوتەدەست.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
17 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
18 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان دهگرێتهوه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
17 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
18 hours لهمهوپێش



