
ڤاکسین
SNN
وەزارەتی تەندروستی عێراق رايگەياند: “پلانيان هەيە بەم نزيکانە 18 مليۆن ژەمە ڤاکسينی ديکە بکڕن، ئەوەش بە مەبەستی بەرزگردنەوەی رێژەی کوتان بە ڤاکسين”.
رياز حلفی بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: “گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکانی جیهان کردووە، بۆ دابینکردنی 33 ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، پلانیش ئامادەکراوە بۆ هاوردەکردنی 18 ملیۆن ژەمە ڤاکسین لە داهاتوویەکی نزیکدا، بۆ ئەوەی لە کۆتایی ساڵ رێژەی ڤاکسینکردنی خەڵک بگاتە %60”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “کۆی بڕی ئەو ڤاکسينەی داواکراوە گەيشتووەتە 48 مليۆن، جگە لەو بڕەی وڵاتان وەک هاوکاری پێشکەشمان دەکەن”.
ئێستا لە عێراق هەرسێ جۆرە ڤاکسینی ڤایزەر، سینۆفارم و ئەسترازینیکا بەکاردێن، زیاتر لە 750 هەزار بنکەش بۆ پێدانی ڤاکسین بە هاووڵاتییان تەرخانکراون.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
6 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
6 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 hours لهمهوپێش



