
ترەمپ
SNN
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند “دەبێت جۆو بایدن دەستلەکاربکێشێتەوە بەهۆی خراپی مامەڵەکردنی لەگەڵ رەوشی تاڵیبان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بەمشێوەیە”.
دۆناڵد ترەمپ لە نوسراوێکدا وتی: “کاتی ئەوە هاتووە جۆو بایدن دەستلەکاربکێشێتەوە بەهۆی ئەو بارودۆخەکەی لە ئەفغانستان رێگەیدا دروستببێت، بڵاوبوونەوەی زۆر زیاتری کۆرۆنا لە ئەمریکا و دۆخی کارەساتباری سنوورەکان. لەباربردنی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەدەستهێنانی وزەیەکی سەربەخۆ و سستبوونی ئابووری وڵاتەکەمان هۆکارگەلێکی دیکەن بۆ ئەوەی دەستلەکاربکێشێتەوە”.
لەلایەکی دیکەوە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند “ئەگەر ترەمپ لە دەسەڵاتدا بووایە ئەم بارودۆخەی ئەفغانستان رووینەدەدا”.
ئەم رەخنانەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە ناوبراو لە سەردەمی ئیدارەکەیدا دانوستانی دەکرد بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و یەکێک لەو بژاردانەی کە تاوتوێی دەکرد ئەوەبوو لەپێش کۆتایی وادەی دەسەڵاتەکەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بکشێنەوە.
چەکدارانی تاڵیبان لە کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی ئەفغانستان نزیکبوونەتەوە دوای ئەوەی شەوی رابردوو چوونەناو کابوڵ و کۆشکی سەرۆکایەتییەوە، وتەبێژێک بەناوی ئەو بزووتنەوەیەوە رایگەیاندووە بەمنزیکانە “ویلایەتی ئیسلامی ئەفغانستان” لە کۆشکی سەرۆکایەتییەوە رادەگەیەنن.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
5 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
5 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



