
SNN
تاڵيابان رايگەياند: “لە دوای دەستگرتن بەسەر کابول و چوونەناوەوەی سەربازەکانمان بۆ ئەوشارە، هەروەها بە هەڵاتنی ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەو وڵاتە شەڕی ئەفغانستان کۆتايهاتووە”.
محەمەد نەعيم وتەبێژی تاڵيبان بۆ کاروباری سياسی لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: “ئێمە نامانەوێت خۆمان لە خەڵک داببڕێنين، بەم نزيکانە فۆرمی حکومەتی تازە لە ئەفغانستان روون دەبێتەوە، داوای پەيوەندييەکی ئاشتيانە دەکەين لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی”.
وتيشی “ئیمە ئەوەمان دەستکەوت کە بەدوايدا دەگەڕاين، کە برەتی بوو لە ئازادی بۆ وڵاتەکەمان و سەربەخۆی بۆ خەڵکەکەی، ئێمە رێگە بە هيچ کەس نادەين خاکەکەمان بەکاربهێنێت بۆ بەئامانجگرتنی هيچ لايەنێک، نامانەوێت زيان بە ئەوانی تر بگەيەنين”.
بڕيارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسايشی نێودەوڵەتی لەسەر رەوشی ئەفغانستان دوای هەڵوەشانەوەی حکومەتەکەی کۆببێتەوە.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



