بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە لیستی سەوز لە دەستەی باڵای کۆمکاری زیندانیانی سیاسی کوردستان کرد

SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، لە دەباشان، لە دیدارێکدا کە شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، گفتوگۆ کرا لەبارەی ماف و پێداویستییەکانی زیندانیانی کوردستان، ھەموارکردنەوەی یاسای تایبەت بە ژیان و گوزەرانی زیندانیان لەرێگای پێداچوونەوە بە یاسا بەرکارەکان لە پەرلەمانی کوردستان.
بافڵ تاڵەبانی بە گرنگییەوە لە رۆڵی تێکۆشەران و زیندانیانی سیاسی رووانی لە مێژووی خەباتی گەلی کوردا کە بەشدار و قوربانیدەری شۆڕش بوون و بەخۆڕاگریان بوونە داینەمۆی سەرخستنی خەبات.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، گۆڕانکاری و چاکسازییەکانی پەیوەست بە حیزب و سیاسەتی نوێی یەکێتی تەوەرێکیتری گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو، بافڵ تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و ئاماژەی بۆ ھەنگاوەکانی رێکخستنەوە و بە دامەزراوەییکردنی ئۆرگانەکانی یەکێتی کرد لەسەر بنەمای پاراستنی یەیڕەوی حیزبی و ژیانی رێکخراوەیی و رایگەیاند، یەکێتی وەک ھێزی رێچەشکێن خۆی نوێ کردووەتەوە و لەسەر بنەمای ھەڤاڵێتی ھاوبەش و یەکێتی ناو یەکێتی ئۆرگانەکانمان رێکخستەوە، بەردەوامیش دەبین لەگۆڕانکاری لەسەر بنەمای گەشەپێدان و بووژاندنەوەی یەکێتی دوور لەبەرژەوەندی شەخسی. ئێستا یەک یەکێتی ھەیە کە ئەویش یەکێتی شەھیدان، پێشمەرگە، تێکۆشەران، زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەر و کەسوکاری شەھیدانە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


