ئۆپەراسيۆنە ئاسمانييەكانی ئەمريکا لە فڕۆكەخانەى كابول دەستپێدەكاتەوە

SNN
بەرپرسانی ئەمریکا، کە لە دوای کوشتنی دوو ھاووڵاتی ئەفغانی لەلایەن سەربازانی ئەمریکا و درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە فڕۆکەخانەی کابول، ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانیان بە شێوەیەکی کاتی ھەڵپەسارد، ئەوەیان راگەیاند “کە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی دۆخەکە دووبارە دەست بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانیان دەکەنەوە”.
بەرپرسێکی پێنتاگۆن، کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، ئەوەی ئاشکراکرد: “سەرلەنوێ دەست بە ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانیان لە فڕۆکەخانەی حامید کارزایی دەکەنەوە”.
بەپرسەکەی پێنتاگۆن، ئاماژەی بەوە کرد: “دوای ئەوەی سەربازانی ئەمریکا، تەقەیان لە دوو کەسی ئەفغانی کردووە کە چەکیان پێبووە و درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لە فڕۆکەخانەی کابول، بەرپرسە ئەمریکییەکان سەرجەم ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانیان بە شێوەیەکی کاتی ھەڵپەسارد.
جەختيشيکردووەتەوە: “دۆخەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کۆنترۆڵکراوە و ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە، دەشڵێت “نازانم ئەو کەسانە کە کوژراون سەر بە تاڵیبانن یان نا”.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
31 mins لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
31 mins لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش



