
هەنووکە کوردستان
SNN
ئاسایشی سلێمانی لەبارەی چوونەناو بارەگای کۆمپانیایەکی سیکوریتی روونکردنەوە دەدات.
وەک لە روونکردنەوەکەدا هاتووە: ئەو کۆمپانیایە هەستاوە بە پێکهێنانی هێزێکی 89 کەسی بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار و تا ئێستا دوو خولی راهێنانیان وەرگرتووە.
ئاماژەش بەوەکراوە: کۆمپانیاکە کارگەیەکی چیمەنتۆی وەک پێگەی مەشق و راهێنانی سەربازەکان بەکارهێناوە دوور لە چاوی دەزگا ئەمنییەکان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئەگەرچی بەپێی یاسا تەنیا مافی مەشق و راهێنانیان هەیە لەسەر چەکی سوک، بەڵام ئەو هێزە لەسەر چەکی جۆراوجۆری سوک و قورس مەشقیان پێکراوە.
ئاسایش دەڵێت: “لەکاتی پشکنیندا هێزەکانی ئاسایش دەستیان گرتووە بەسەر بڕی 120 چەکی جۆراوجۆر، کە لە نێویاندا بی کەی سی و ئاڕ بی جی و ئێم فۆڕ هەبوون، زۆرێک لە چەکەکان مۆڵەتی هەڵگرتن و بەکارهێنانیان نیە لەلایەن کۆمپانیا ئەهلییەکانەوە.
دەقی روونکردنەوەکە:

More News
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
8 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
8 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
9 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



