بافڵ تاڵەبانی پيرۆزبايی دامەزراندنی کەناڵی گەلی کوردستان دەکات

SNN
بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان لە راگەيەندراوێکدا پيرۆزبای يادی دامەزراندنی تەلەفيزيۆنی گەلی کوردستانی کرد و رايگەياند: “بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان وەک یەکەمین کەناڵی بینراوی کوردیی دوای راپەڕین، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم”.
راشيگەياند: “یەكەمین پەخشی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان كە بە وتارە مێژوویی و كاریگەرەكەی سەرۆك مام جەلال دەستیپێكرد، دەستپێكی قۆناغێكی نوێ و گرنگ بوو لە میدیای كوردی و دەستپێشخەرییەكی تری یەكێتی بوو بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كە تامەزرۆی دەنگ و رەنگی رەسەنی كوردی بوون”.
بافڵ تاڵەبانی دەشڵێت “گەلی كوردستان وەك كەناڵی دایك وێستگەیەكی گرنگ بوو بۆ پێگەیاندنی دەیان رۆژنامەنووسی لێهاتوو و بەتوانا و رۆڵێكی گرنگی هەبوو لەبەرەوپێشچوونی رەوتی رۆژنامەوانی و خزمەتكردنی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان”.
لە کۆتايشدا ئاماژەی بەوەکردووە: “هیوادارم ساڵی نوێی كاركردنتان، ساڵی نوێبوونەوە و بەرەوپێشچوونی زیاتربێت تاوەكو لەپاڵ ئەركە پیشەییەكەتاندا رۆڵێكی گرنگتر بگێڕن لە گەیاندنی داواكارییەكانی خەڵك و ببنە پردێك لە نێوان هاووڵاتییان و دەسەڵات. بۆ ئەمەش پشتیوان و هاوكارتان دەبین”.
More News
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
7 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
7 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
7 hours لهمهوپێش



