
دۆلاری ئەمریکی
SNN
بانکی ناوەندی عێراق سبەینێ زیاتر لە 198ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕاوە و ئەمڕۆش لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا بەراورد بەدوێنێ تائێستا نرخی دۆلار بەجێگیری ماوەتەوە.
بڕیارە سبەینێ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراقی بڕی 198 ملیۆن و 24 ھەزار و 379 دۆلار بەمەبەستی جێگیرکردنی بەھای دۆلار لە بازارەکانی عێراقدا بخاتەڕوو و بەمەش 254 کۆمپانیا سودمەند دەبن، ھاوکات، بۆ ھەر دۆلارێکیش نرخی هەزار و 460 دینار جێگیر کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان نرخی 100 دۆلار بە 147 ھەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھات.
More News
-
پرۆژەی ڕووناکی: ئەمڕۆ وادەی لێخۆشبوونی 50% کۆتایی دێت و ماوەکەی درێژ ناکرێتەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



