سەرەڕای دەنگۆ زۆرەکان دەربارەی مردنی، جێگرەکەی بنلادن لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا دەرکەوتەوە

ئەیمەن زەواهیری
SNN
دوای ئەو دەنگۆ زۆرانەی کە باسی لە مردنی ئەیمەن زەواهیری، جێگری پێشووی ئوسامە بنلادن و سەرۆکی ئێستای رێکخراوی قاعیدا دەکرا، لە یادی 20 ساڵەی رووداوەکانی 11ی سێپتەمبەردا گەڕایەوە و پەیامێکی ڤیدیۆی بڵاودەکاتەوە.
زەواهیری لە گرتە ڤیدۆیەکدا کە نزیکەی کاتژمێرێک دەبێت، بەردەوامە لە هەڕەشەکانی بۆ سەر ئەمریکا و ئەوروپا و باس لەو چالاکیانەش دەکات کە چەکدارانی “پاسەوانی دین” لە سوریا ئەنجامیانداوە لەمساڵدا، زەواهیری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لە بە ئامانج گەیاندنی توانا ئابووریی و سەربازییەکان ئەمریکای کرد.
شایەنی ئاماژە پێکردنە کە زەواهیری لە گرتە ڤیدیۆکەدا باس لە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکات و بە شکست ناوی دەهێنێت، بەڵام بە هیچ جۆرێک باس لە دەسەڵاتی ئێستای چەکدارانی تاڵیبان ناکات لە ئەفغانستاندا.
More News
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
5 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
6 hours لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
5 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
6 hours لهمهوپێش



