دەزگای لوتکە نوێترین ئاماری کۆچی بڵاوکردەوە

0
764

SNN

سەرپەرشتیاری دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، لە هەشت مانگی رابردوودا زیاتر لە 37 هەزار کەس لە عێراقەوە کۆچیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا کردووە.

ئاری جەلال رایگەیاند: بە گوێرەی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، لە هەشت مانگی یەکەمی ساڵی 2021، 37 هەزار و 250 کەس لە عێراقەوە کۆچیان کردووە.

ئەوەش دەخاتەڕوو کە بەهۆی رووداوە نەخوازراوەکانەوە 10 کۆچبەر لە رێگای کۆچدا گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی ئامارەکانی لوتکە، 12 کەس لە ئێستادا بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.

کۆچی هاووڵاتیان لە هەرێمەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامە و زۆرجار بە رووداوی نەخوازراو کۆتایی دێت، یاخود کۆچبەران ناگەن بە ئامانجەکانیان کە ئەویش وەرگرتنی مافی پەنابەرێتییە لەو وڵاتانەی رووی تێدەکەن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this