عێراق بە کارابوونی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ تورکیا، بەتەواوی پشکی ئاوی خۆی وەردەگرێت

ئاوى رووبارى دیجله لهناو خاكى عێراق | فۆتۆ: تۆڕه كۆمهڵایهتیيهكان
SNN
مەھدی رەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق، ئاشكرای كرد، لە رێگای کاراکردنی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ تورکیا، عێراق بەتەواوی پشکی ئاوی خۆی وەردەگرێت.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە، مەھدی رەشید حەمدانی لە کۆنگرەی ئاسایشی ئاو رایگەیاندووە، توانیویانە یاداشتنامەی لێك تێگەیشتن لەگەڵ تورکیا کارا بکەنەوە کە لە ساڵی 2009 واژوو کراوە و دواتر لە ساڵی 2014 دا ھەموار کراوەتەوە و وتوویهتی:”لە رێگای کارا کردنی لێکتێگەیشتنەکە، عێراق بەتەواوی پشکی ئاوی خۆی وەردەگرێت”.
راشیگهیاندووه: “لیژنەیەکی ھاوبەش بۆ ھەماھەنگیی لە پرسی ئاودا لەگەڵ تورکیا پێکھێنراوە کە بارەگای لیژنەکە لە عێراقە”.
حەمدانی ئاماژەی بەوەیش داوە، ئەو ئاوەی کە لە ئێرانەوە دێت، ئەگەر رێژەکەی 15٪ بێت، ئەوا کاریگەریی لەسەر پارێزگای دیالە دەبێت، چونکە پارێزگاکە بە تەواوهتی پشت بە ئاوی ئێران دەبەستێت و رایگهیاندووه: “قەیرانی ئاو، تەنھا قەیرانی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو نییە، بەڵکو قەیرانی وڵاتە و ئومێد دەیکەین ھەمووان ھەوڵی زیاتر بدەن بە ئامانجی چارەسەر کردنی”.
وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق باسی لەوەش کردووە کە مامەڵە کردن لەگەڵ دۆسیەی ئاو زۆر ھەستیارە و رایگهیاندووه: “بە ھاوبەشی لەگەڵ سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت، پلانێکی ستراتیجیمان تایبەت بە ئاو تا ساڵی 2035 داناوە، بەڵام جێبەجێ کردنی پلانەکە پێویستی بە بودجەیەکی زۆرە”.
More News
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
5 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
5 hours لهمهوپێش



